گرێبەستی فەرمانبەران تازە دەکرێتەوە

 

بە پێی ئەو بەڵگەنامەی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە ، لەسەر بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی دەستی كردووە بە دەرکردنی فەرمانی تازەکردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

لە بەڵگەنامەکدا هاتووە هاوشێوەی ساڵەکانی ڕابردوو نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت واتە لە 1/1/2021ەوە تاکو 31/12/2021 دەبێت، مەرجی تازەكرنەوەی گرێبەستەكانیشیان ئەوەیە کە هیچ مووچەی تریان نەبێت و لە دەوامكردنیش بەردەوام بن.

لەمبارەوە یاسین عەبدولواحید بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکرای دەکات”وەزارەتی دارایی دەستی كردووە بە تازەكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی گرێبەست و نووسراوی تازەكردنەوەكەش دەدرێتەوە بە فەرمانگەكان”.

یاسین هاوکات روونکردنەوەی زیاتر دەدات و ئاماژە بەوە دەکات  “رێنماییەكی جێگیر لە وەزارەتی دارایی بۆ تازەكردنەوەی گرێبەستەكان هەیە كە پشتی بە یاسا بەستووە، دەبێت فەرمانی دامەزراندنی بە گرێبەست هەبووبێت، نابێت مووچەی تری هەبێت و دەبێت بەردەوام بێت لەكاركردن، بەم مەرجانە گرێبەستەكان تازەكراونەوە و فەرمانگەكانیش دواتر فەرمانی وەزاری و كارگێڕییان بۆ دەردەكەن”.

Back to top button