وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بە پێکهێنانی هێزی هاوبەش بڵاو کردەوە

 

وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە پێکهێنانی هێزی هاوبەش بۆ رێگری کردن لە دیاردەی قاچاخچێتی ڕێککەوتن

 

ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو ک وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان . لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن  و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە،  دەست پێ بکات.

 

وەزارەتی ناوخۆی

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

هەولێر

 

11/1/2021

Back to top button