داوای لێپێچینەوەو لەکارلادانی ترەمپ دەکرێت

 

نانسی پیلۆسی بەرپرسی باڵای دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت ، ئەگەر مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا وڵامی ئەو ئەنجومەنە نەداتەوە بۆ لادانی ترەمپ لە دەسەڵات ، دیموکراتەکان لە کۆنگرە هەوڵی لێپێچینەوەی ترەمپ دەدەن بە تۆمەتی مەترسیخستنە سەر ئاسایشی نشتیمانی ئەمریکا

نانسی پیلۆسی بە ئاماژە بە ئاژاوەکانی چەند رۆژ لەمەوبەر لە بەرانبەر باڵاخانەی کۆنگرە کە بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی پێنج کەس جەخت دەکاتەوە دۆناڵد ترەمپ مەترسییە بۆسەر دیموکراسی و یاسای بنەڕەتی ئەمریکا

ش ، ب

Back to top button