شاندێکی پارتی لهگهڵ محهمهد حهلبوسی سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق كۆبووهوه
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. رۆژ نوری شاوەیس، تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و ھەرێم و ھەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رۆژ نوری شاوەیس کردووە.
بەپێی راگەیاندراوەکە لە دیدارەکەدا، سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق، ھەروەھا پەیوەندییەکانی نێوان بهغدا و ھەرێم و ھەڵبژاردنی پێشوەختە گفتوگۆکراوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە ھەر لە دیدارەکەدا، تاوتوێی بودجەی گشتییی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١ کراوە لەوبارەوە ھەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان کردووە، ھەروەھا لە دیدارەکەدا دادپەروەریی لەدابەشکردنی داھات بەسەر رۆڵەکانی گەلی عێراق بەجۆرێک دەستور دادوەربێت بۆ ھەموو لایەک دووپاتکراوەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە ھەر لە دیدارەکەدا، رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی دەرکردنی یاسای دادگای باڵای فیدرالی لە قۆناغی داھاتوودا، خراونەتە بەرباس و گفتوگۆ.