په‌رله‌مانتارێكی عێراق: ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه‌ كه‌متره‌ له‌و رێژه‌یه‌ی ده‌ستوور دیاری كردووه‌

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسا بودجه‌ی ساڵی 2021 كرد و بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ بڕۆژه‌ یاساكه‌ بكات، و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌و رێژه‌یه‌ی بۆ كوردستان داندراوه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ كه‌متره‌ له‌و رێژه‌یه‌ی ده‌ستوور بۆی دیاری كردووه‌.

 

د. محەمەد شاکر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ دانیشتنی دووه‌م بۆپرۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌ستپێده‌كات و به‌ڵام ئه‌كید كاتی ده‌وێت چونكه‌ ورده‌كاری تیایه‌ .

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دنداراوه‌ به‌ جۆرێكه‌ كه‌ دوای ده‌رهێنانی نه‌فه‌قاتی سیادی دیاری كاراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌متره‌ له‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كردووه‌.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شلێت، ئه‌وه‌ی تێبینیمانكردووه‌ یاساكه‌ تێده‌په‌رێندرێت.

Back to top button