پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌قه‌كه‌رانی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ینێت، ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌سگیركردووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه له‌نێو شاری هه‌ولێر به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ ترس و دووڵی بۆ هاوڵاتیان دروست ده‌كه‌ن.

به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی بنه‌سڵاوه‌، شه‌وی رابردوو دوو كه‌سیان له‌كاتی ته‌قه‌كردندا ده‌سگیر كردووه‌، كه‌ له‌ناوچه‌یه‌كی چۆڵی بنه‌سڵاوه‌ به‌بێ هۆ ته‌قه‌یان ده‌كرد.

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر دره‌نگانێكی شه‌و بۆماوه‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌یه‌كی بێ هۆ ده‌كرێت و ترس و دڵه‌راوكێ له‌ناوخه‌ڵك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و تا ئێستاش ئاشكرا نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ به‌چ هۆیه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن.

Back to top button