ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی 2 تاوانباری راگه‌یاند .

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو شوفێرێكی تاكسی سكالای كرد كه‌ له‌ لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ به‌ زۆری برێك پاره‌ی لێوه‌رگیراوه‌، ئه‌مڕۆ ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌ی راگه‌یاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌‌: ئێوارەی رۆژی 27 ى 12 ى 2020 ،  لە شاری ھەولێر ھاوووڵاتی ( گۆران ئیسماعیل عەزیز) شوفێری تاكسی دانیشتووی شاری ھەولێر لەلایەن دوو كەس بە پاساوی بەكرێگرتنی تاكسی لەگەڵی سواربوون و دواتر لە شوێنێكی چۆڵی دەوروبەری ھەولێر بە ھەڕەشە و بەكارھێنانی چەقۆ و كەتەر شوفێرەكەیان رفاندووە و پاش بەستانەوەی ناوبراو دزینی بڕێك پارەكەی لە ھەمان شوێن جێیان ھێشتبوو، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن تیمەكانی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیان تاوانباران دەستنیشان بكەن و پاشان بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لە 4 ى 1 ى 2021 دەستگیر كران.

 

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ئاسایشی ھەولێردا هاتووه‌:  ئەو دوو تاوانبارە بەناوەكانی عیماد ئازاد رەحمان لە دایكبووی 2002 دانیشتووی چەمچەماڵ و محەمەد خالید ئەحمەد لە دایكبووی 1997 دانیشتووی شاری مووسڵ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.

Back to top button