تێچووی قه‌له‌م و كاغه‌زی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق له بودجه‌ی 2021 به‌قه‌د تێچووی دروستكردنی بورجی خه‌لیفه‌یه
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كرد، بڕیاره سبه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه بكات.
په‌رله‌مانتارێكی عێراقیش ئاشكرای كردووه كه به پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی له‌به‌رده‌سته تێچووی (قرطاسیە ـ قەڵەم و کاغەز)ـی بۆ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق ملیار‌و نیوێك دۆلاره كه ئه‌مه‌ش به رێژه‌یه‌كی زیاد له پێویست و خه‌یالی هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاندووه كه تێچووی قه‌له‌م و كاغه‌زی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق به قه‌د تێچووی دروستكردنی بورجی خه‌لیفه‌یه له ئیمارات كه تێچووی دروستكردنی ئه‌و بورجه ملیار‌و نیوێك دۆلار بوو.