یه‌كه‌م حاله‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو له عێراق تۆماركرا
دوای ئه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو له وڵاتانی ئه‌ورووپاو ئێران و توركیا تۆمار كرا، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م حاله‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی گۆڕاو تۆماركرا كه یه‌كێكه له چاودێره سیاسیه‌كانی عێراق
ئیبراهیم سمێدعی، شرۆڤه‌كاری سیاسیی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له تویتێكدا رایگهیاندووهله ئه‌نجامی پشكنینی وردی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه، كه تووشی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوومه”.
هه‌روه‌ها ئه‌و شرۆڤه‌كاره نووسیویه‌تی من له قۆناغی چاكبوونه‌وه‌ی كۆتاییدام و له قۆناغی گه‌شه‌ی ته‌واوی به‌رگری دژی ڤایرۆسهكهدام، به‌ڵام به ئه‌ركی خۆم ده‌زانم، وه‌ك هاووڵاتییه‌ك ئه‌و هه‌واڵه رابگه‌یه‌نم، بۆ ئه‌وه‌ی ببمه سامپڵێك بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌ی تویژینهوهكانیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی من بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و ڤایرۆسه ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تیشی ئه‌گه‌رچی ئه‌و جۆره نوییه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئامێره‌كانی پشكنینی عێراقیدا ده‌رناكه‌وێت، به‌هۆی نه‌بوونی جینی (S) له ئامێره‌كاندا، كه ئه‌ركی ئه‌و جینه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڤایرۆسه‌یه به‌ڵام من تووشی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بوومه”.