خۆپێشاندانەكەی ئەمرۆی بەغدا 327 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لە ئەنجامی توندوو تیژی ئەمرۆی خۆپێشاندانەكەی لایانگرانی سەدر لە بەغدا، 327 كوژراو و برینداری لێكەوتۆەوەو پارێزگاری بەغداش دەلێت، 79یان بە فیشكە بریندار و كۆژراون.

عەلی تیمیمی پارێزگاری بەغدا لەبارەی زیانەكانی خۆپێشاندانی ئەمرۆ بەغدا دەلێت 7 كەس كوژراون و 320 كەسیش بریندارن و لەناویشیاندا برینی سەخت هەیە، دەلێت 79 كەسیان بە فیشەكی راستەقینە پێكراون”.

لەئاكامی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لەبەغدا، تا ئێستا ۷ خۆپیشادەرو پۆلیسێک کوژراون و نزیکەی ۳۲۰ کەسی دیکە بریندارن،ئەوەش دوای نزیکبونەوەی لایەگرانی ڕەوتی سەدر لە ناوچەی سەوز ڕویدا لەو کاتەی هێزە ئەمنیەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران پەنایان بۆ بەکارهێنانی چەک برد،

شایانی باسە ئەمە لەکاتێکدایە کە حەیدەر عەبادی داوای لە هێزە ئەمنیەکان کردبوو خۆیان لە بەکارهێنانی چەک دژی خۆپیشاندەران بە دوور بگرن، لە لایەکی ترەوە و دوای دروست بوونی ئاڵۆزیەکان موقتەدا سەدر داوای لە خۆپیشاندەران کرد لە ناوچەی سەوز دوور کەونەوە لە پێناو سەلامەتیان”.

 

 

Back to top button