داوای ڕاگرتنی كوشتنی خۆپیشاندەران دەكرێت

 

 

چەند کاتژمێری ڕابردوو بانگەشەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ھەبوو کە داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق كرد دەست وەربدەن بۆ ڕاگرتنی ئاژاوەی ئەمنی لە شاری ناسریەی باشوری عێراق، چونکە هێزە عێراقییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان لەو شارە هێزیان بەکار هێنا

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق داوای لە مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران کرد کە دەست بەسەر باری ئەمنی ی زیقاردا بگرێت و کاری بەپەلە بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن و چەسپاندنی ئاسایش و ڕاگرتنی باری ئەمنی بکات ، لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە کە ئەم تێكھەڵچونە بووە هۆی زیاتربوونی پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ، بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی ئاسایش و برینداربوونی 111 کەسی دیکە لە هەردوولا لە ئەنجامی بەکارهێنانی گوللەی زیندوو و بەرد و ئامراز .

 

ھاوكات هۆشداری درا لە بەردەوامی نائارامی و نەبوونی چارەسەر بۆ کێشە گەشەسەندوەکان.

Back to top button