جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی شنگاڵ جێبه‌جێ بكات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له باره‌ی دۆخی شنگاڵ رێككه‌وتن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌نگاوه‌كانی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات.
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای لە حكومەتی عێراق كرد تەواوی بڕگەكانی رێككەوتنی ئاساییكردنەوە لەگەڵ حكومەتی ھەرێم لە بارەی شنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ قەزاكە جێبەجێبكات.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندووه: ھەندێك خاڵ ھەنە، رێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی خانەوادەكان بۆ شنگال. داواشی لە حكومەت كرد رێككەوتنەكە تەواو بكات و ھەموو بڕگەكانی جێبەجێبكات.