سودەکانی خواردنی باینجان

باینجان به‌ یه‌كێك له‌ باشترین پێكهاته‌ داده‌نرێت بۆ جه‌سته‌ و پاراستنی جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ماده‌ خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان له‌ناو ئه‌م رووه‌كه‌دا.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ری “issels” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی باینجان ده‌كات بۆ پاراستنی جه‌سته‌ دژ به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌لایه‌ن نۆرینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ باینجاندا هه‌ن به‌ چاره‌سه‌رێكی باش داده‌نرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه‌ و ئه‌گه‌ری زۆریان له‌سه‌ره‌ كه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان بن وه‌ك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ گرنگی بده‌ین به‌ خواردنی باینجان یان له‌گه‌ڵ خواردنه‌كانی تر بیخۆین، چونكه‌ ده‌مانپارێزێت له‌ شێرپه‌نجه‌.

Back to top button