لەسەر دۆسیەی “قاچاغ لە باشماخ”، دوو پەرلەمانتار داوادەکەن پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت

هەردوو پەرلەمانتاران عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد ئەمڕۆ نووسراوێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت تاوەکو بچنە بەردەم دادگا “بۆ دۆسیەی قاچاغ لە دەروازەی باشماخ” و دەڵێن هەموو بەڵگەکان دەخەینەڕوو.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئێمە ئامادەین بچینەبەردەم دادگا بۆیە داواکارین لەبەڕێزتان بەزوترین کات پارێزبەندیمان لەسەر هەڵبگرن و دادگاش لەزوترین کاتدا دانیشتن بۆ دادگاییکردنامان رێکبخات، ئێمەش هەموو ئەو بەڵگە و زانیاریانەی پەیوەست بە قاچاخچێتی و ئەوانەی بەم کارە هەڵدەستن، ئەو 750 ملیۆن دۆلارەی تەنها لەیەک خاڵی سنوریدا لەماوەی 18 مانگی رابردودا دەستکەوتووە دەیخەینەڕوو.

داواکاریی هەردوو پەرلەمانتارەکە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان

 

Back to top button