مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان لە چەند رۆژێکدا دابەش دەکرێت
ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانیكی میدیاییدا گوتی : لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشكردنی مووچە دەدرێت و بڕیاریشە ئەم مانگە لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش بكرێت
جێگری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان هاوکات باس لە سەروەری یاسا دەکات بە پێی پرۆسەی چاکسازی و دەڵێت “لە یاسای چاكسازی زوڵم لە كەس ناكرێت ھەموو خەڵك ھەقی خۆی وەردەگرێت
ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: “لە یاسای چاكسازی زوڵم لە كەس ناكرێت ھەموو خەڵك ھەقی خۆی وەردەگرێت .
هیڤیدار ئەحمەد لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە کاریگەریەکانی یاسای چاکسازی دەکات و ئاشکرای دەکات “لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی و پێداچوونەوە بە لیستی مووچەخۆران و خانەنشینان بە دوو قۆناغ، نزیكەی 500 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە”.