پارتی خوڵێکی نوێی دانووستانەکان دەستپێدەکاتەوە
وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان کۆببنەوە
لە لێدوانێکی میدیایی دا عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێوەندییە نشتیمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات ، پارتی بە نیازە خولێکی نوێی دانووستانەکان لە گەڵ هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
وەک عەلی حوسێن ئاماژەی پێدا ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی باڵای پارتی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات و رۆژی پێنجشەممەش لە گەڵ یەکێتی نشتیمانی کوردستان کۆ دەبنەوە .
سەبارەت بە ئامانجی ئەو بڕیارەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی پارتی گوتی : ، بۆ ئامادەکاریی و راگۆڕینەوەیە بۆ هەڵبژاردنی عێراق و کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان. لەبارەی سەردانیشیان بۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گوتی: “سەردانەکەمان تەواوکەری کارەکانی ئەو لیژنەیە دەبێت کە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان دروستکراوە.
بریاری پارتی بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان هاوکاتە لە گەڵ سەردانی شاندێکی پارتی بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی دکتۆر رۆژ نووری شاوەیس سەبارەت بە بودجە و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی عێراقی