بەشیر حەداد : هەوڵ دەدەین کورد لە بەغدا یەکگرتوو بێت بۆ دیاری کردنی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا

 

د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەبارەت بە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١  عێراقدا دەڵێت : ، هەوڵەكانمان چڕ كردووەتەوە و هەوڵ دەدەین كورد یەكگرتوو بێت و دواتریش لەگەڵ كوتلە شیعی و سونییەكانیش لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبینەوە، هەروەها لە دەرەوەی پەرلەمانیش شاندی سیاسیی كوردستان لە بەغدان، بۆ ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا وەك خۆی پەسەند بكرێت”.

بە شێر حەداد لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆدەنگی کورد و چەساپاندنی دەستوور لە بەغدا گوتی : : “پاش پەسەندكردنی یاسای قەرز، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هەندێك گرژییان تێكەوت و بووە هۆی ئەوەی بەغدا بەشێك لە شایستە دارایی و دەستوورییەكان جێبەجێ نەكات، ساڵی ڕابردووش شەش مانگ شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە نەكرا، ئێستاش بودجەی ٢٠٢١لە ئارادایە، بۆیە وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا لە دوو لایەنەوە هەوڵی خۆمان چڕ كردووەتەوە، هەم بە شێوەیەك بتوانین شایستە داراییەكانی ساڵی ٢٠٢٠ بگەڕێنینەوە، هەمیش بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ بە شێوەی دادپەروەرانە جێگیر بكەین”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات : “تا ئێستا كەشوهەواكە ئارامە، ئەو بڕگانەی لە بودجەكەدا هاتوون لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان، كە بڕگەی ١٠ و ١١ن، خراپ نین، هەرچەندە ئێمە تێبینیمان لەسەر كۆی پڕۆژەیاساكە هەیە، بەڵام دەكرێت كاری لەسەر بكەین و هەوڵ دەدەین وەكو خۆی تێپەڕێت، لەوانەیە دەنگی ناشازیش دروست بێت بۆ رێگریكردن”.

.

Back to top button