بۆ رێگری لە چاکسازی خۆپیشاندانی دیکە بەرێوەیە

 

سۆران رەمەزان نووسەر و رۆژنامەنووس لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ، ئاشكرای دەكات لە ئێستادا گەرێكی تر فشار لەژێر ناوی خۆپێشاندان و لەژێر ناوی جۆڕاو جۆر وەك هەرەشە لە دەست بردن بۆ چاكسازی دەست پێدەكات.

سۆران رەمەزان ئاشكراشی دەكات جارێكی تر  چەند كەسێكی تر دەستیان كردووە بە كۆبوونەوە بۆ دروست كردنی خۆپێشاندان، ئەو بریارە بریارێكی سیاسییە و مەبەست لێی فشارە لەسەر حكومەت بۆ  رێگری كردن لە دەست بردن بۆ مووچەی ناشایستە  و چاكسازیەكانە..

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەش ئاشكرا دەكات كە خۆپێشاندانەكان و دروست كردنی گروپی جۆراو جۆر و راگەیاندنی واژوو كۆكردنەوە بۆ بەهەرێمی كردنی سلێمانی و كۆی فشارەكانی تر، هەمووی بۆ رێگریە لە چاكسازی، دەنا كۆی بابەتەكان روون، سەیر بكەن، تا باسی چاكسازی نەكرێت خۆپێشاندان دروست نابێت ئەگەر خۆپێشاندانەكەش لەناو دابەشكردنی مووچە بێت، لێژنەی بەهەرێم كردن دروست نابێت، فراكسیۆنی جاشیش دروست نابێت، ئیتر ئەوە پێی دەگوترێت دژایەتی چاكسازی

Back to top button