عەلی حوسێن : ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی ئەرێنی بوو
لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، عەلی حوسێن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێوانیان ئاشکرا دەکات .
عەلئ حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمبارەوە گوتی : هه‌وڵ ده‌ده‌ین خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه كۆبكه‌ینه‌وه، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخی هه‌رێمی كوردستان یانیش له‌سه‌ر ئاستی عێراق
هاوکات سەبارەت بە لێکتێگەێشتنەکانی نێوانیان دەڵێت : له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستان بوو.
لە کۆتاییشدا عەلی حوسێن ئاماژە بە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی شاندی پارتی دەکات لە گەڵ هەموو لایەنە سیاسسیەکان تاگەیشتن بە کۆدەنگی لە سەر چارەسەری سەرجەمی کێشەکان لە ناو خۆ و لە عێراقدا