تەقینەوەیەک لە کفری کوژراوو برینداری لێکەوتەوە

 

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە دەزگای میدیایی خواکوڕک بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە گوندی بەلەکەی خواروولە سنووری ناحیەی زنانە سەر بە قەزای کفری کەسێک گیان لە دەست دەدات و کەسێکی دیکەش بریندار دەبێت .

بریندار و کوژراوەکە لە ئیستادا براونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەڵار .

Back to top button