وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئێران ده‌ستی له‌ هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر هه‌بووه‌و ئێستاش هاوكاری رێكخراوی قاعیده‌ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌مریكا به‌ هۆی پیتاندنی یۆرانیۆم سزای به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند له‌ ئێستادا ئه‌مریكا ئێران به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ باره‌گای رێكخراوی تیرۆریستی جیهانی له‌و وڵاته‌یه‌و ئێران ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر.

وه‌یزری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌كه‌ له‌ ئێستادا باره‌گای نوێی قاعیدە لە ئێرانە و ئێران دەستی هەبووە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بۆسەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی وڵاتەکەی.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران بۆ قاعیدە بووە بە ئەفغانستان و  سێ دەیەیە ئێران پەیوەندیی لەگەڵ رێکخراوی قاعیدە هەیە و یارمەتیی ئەو رێکخراوەی داوەو پارە و پاسپۆرتی داوەتە بەرپرسانی قاعیدە و قاعیدەش کار بۆ پاراستنی ئێران دەکات”.

Back to top button