بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان: حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ باجێكی زیاد نەكردووە، رێكخستنه‌وه‌ی باجه‌كانیش ئۆتۆمبێلی ئاسای هاووڵاتیان ناگرێته‌وه
دواى ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی بڕیاریدا به رێكخستنه‌وه‌ی باج و وه‌رگرتنی باج له هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری رایدەگەیەنێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ باجێكی زیاد نەكردووە.
د. كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووه: ” ئه‌و بڕیارانه‌ی كه كه دوێنێ ده‌رچوون له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ برگه‌یه‌كی سه‌باره به زیاد كردنی باجی تێدانیه به‌ڵكوتەنها رێكخستنەوەی وەرگرتنی باجە، ئەویش بە وەرگرتنی باجی راستەقینە لە كۆمپانیاكان”.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری دڵنیایی بە هاووڵاتیانی كوردستان دا، كه له باره‌ی باجی سه‌ر ئۆتۆمبێل رێنمای ده‌رده‌چێت وتەنها ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان دەگرێتەوە، نەك ئۆتۆمبێلی ئاسایی كە زۆرینەی خەڵك لە كوردستاندا هەیانە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه ئه‌و بڕیارانه‌ی كه دوێنێ به واژۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوون له باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی باج سەرجەم بڕیارەكان لە ماوەی شەست رۆژ دوای دەرچوونی فەرمانەكە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە و چاوەڕێش دەكەین داهاتی باج بەم رێكارانە زیاد ببن، چونكە رێكخستنەوەی باشی بۆ دەكرێت”.