روونكردنه‌وه‌یه‌ك له گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه
دواى ئه‌وه‌ی هەواڵێک بەناوی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند سایت و پەیجێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوکرایه‌وه گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ناوی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له تۆڕهكۆمهڵایهتهكانی بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه كه هیچ لێدوانێکی بۆ هیچ میدیایەک نەداوە لەبارەی ڕاگەیاندنی لیستی مووچە، سبەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و باسی پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێ، بەڵام لیستی مووچە ڕاناگەیەندرێ و لێدوانی لەم شێوەم نەداوە”.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه: ” ڕاگەیاندنی لیستی مووچە له لای وەزارەتی دارایی بڵاو دەکرێتەوە و ئەوان ڕایدەگەیەنن، پەیوەندی به منەوە نییە “.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه داواکارم دەزگا میدیاییەکان لە گواستنەوەی هەر هەواڵ و زانیارییەک وردبن و شتی ناڕاست بڵاو نەکەنەوە.