رۆژی پێنج شه‌ممه‌ پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

 

 

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ بڕیاره‌ پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كۆببێته‌وه‌و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌.

 

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووه‌: ” پارتی بڕیاریداوه‌ زنجیره‌یه‌ك سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی كوردستان و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گۆده‌بینه‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كتبه‌ی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌: “لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان باسی سەردانی شاندی سیاسیی لایەنەکان دەکەین بۆ بەغدا، بەڵام تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ سەردانی شاندی سیاسیی کوردستان بۆ بەغدا دیاری نەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە شاند بچێتە بەغدا.”

Back to top button