به‌ها ئه‌عره‌جی: مه‌حاله هه‌ڵبژاردن له‌و كاته‌دا به‌ڕێوه‌بچێت كه كازمی دیاركردووه
دواى ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق 6ـی حوزه‌یرانی وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی پێشووه‌خته‌ی عێراق دیاری كرد، ئه‌گه‌ر چی لایه‌ن شیعیه‌كان ناكۆكن له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵا ئاماده‌كاریه‌كان ده‌كات، سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقیش رایده‌گه‌یێنێت كه مه‌حاله له‌و واده‌یه‌یی دیاری كراوه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌بچێت.
بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاند له دیدارێكی میدیایدا رایگه‌یاندووه: “ئه‌گه‌رچی رابەری رەوتی سەدر گوشار دەکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان لە 6-6-2021 بەڕێوەبچێت، بەڵام لایەنە سیاسییەکان ئەوەیان ناوێت و نایانەوێ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکەوتوو بێت.
هه‌روه‌ها جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق له ئێستادا به‌رهه‌م ساڵح له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت، ئێستاش باسی کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم و سەرەتای مانگی تشرینی دووەم دەکرێت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت، چونکە مەحاڵە هەڵبژاردن لە 6-6-2021 بکرێت”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه هەموو حیزبەکان گرووپی چەکداریان هەیە و لە دەوڵەت بەهێزترن، بۆیە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت و ئەوان بە ئەنجامەکەی رازی نەبن، ئەوا ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ هەیە”.