ئه‌مریكا كوژرانی كه‌سی دووه‌می قاعیده‌ی راگه‌یاند

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری قاعیده‌ی كوشتن، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كوژرانی كه‌سی دووه‌می رێكخراوی قاعیده‌ محه‌مه‌د میسری راگه‌یاند.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ محەمەد میسر کە دەستی هەیە لە کوشتنی ئەمریکییەکان لە تەقینەوەکەی ساڵی ١٩٩٨ لە ئەفریقا وکوژرانی ٧ کەسی دیکە لە شوباتی ٢٠٢٠، له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج  و كوژرا.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ لە ئێستادا ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە لە ئێرانە.

 

 

Back to top button