ئێران شوێنگره‌وه‌ی محسین فه‌خری زاده‌ زانای ئه‌تۆمی كه‌ له‌ نزیك تاران كوژرا دیاری كرد

 

 

دواى ئه‌وه‌ی فه‌خری زاده‌ زانای ئه‌تۆمی ئێران له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌ تاران كوژرا، پاش تێپه‌ڕینی زیاتر له‌ مانگێك وه‌زیری به‌رگری ئێران رایگه‌یاند كه‌ شوێنگره‌وه‌ی فه‌خری زاده‌یان ده‌ست نیشانكردووه‌و بەھێزەوە لە رێگاكەی فه‌خری زاده‌ بەردەوام دەبێت.

 

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران، به‌ میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو جۆره‌كانی فشار دژ به‌ ئێران تاقی بكرێنه‌وه‌ ئه‌وا ئێران خۆی به‌ ده‌سته‌وه‌ نادات، دژ بە ھەر دوژمنكارییەك، ئێران وەڵامێكی كەمەرشكێنی دەداتەوە.

 

هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئێران راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ شوێنگره‌وه‌ی موحسین فه‌خری زاده‌ دیاری كراوه‌وه‌و به‌ هێزتر له‌ جاران له‌ رێگای فه‌خری زاده‌ به‌رده‌وام ده‌بین

 

Back to top button