فڕۆكه‌یه‌كی عەمرەكارانی عێراقی له سعوودیه ئاگری تێبه‌ربوو
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/02/froka.jpg)
خواكوڕك
بەمەبەستی گەیاندنی عەمرەكاران بۆ وڵاتی سعوویا, فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی (شا عه‌بدولعه‌زیز) له شاری جه‌ده له سعوودیه، ئاگری تێبه‌ربوو.
میدیاكانی سعوودیه و عێراق بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ فرۆكه‌یه‌كی عێراقی له كاتی نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی شاری جه‌ده، ئاگرێك له ناو فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراقی كه‌وته‌وه.
كارمه‌ندانی فڕۆكه‌كه به په‌له 356 سه‌رنشین و ستافی فڕۆكه‌كه‌یان ڕزگاركرد و توانییان ئاگره‌كه‌ش كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كانیش ڕووداوه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه عێراقییه‌كه، عۆمره‌كاران بوون و هۆكاری ئاگره‌كه‌ش كێشه‌ی ته‌كنیكی بووه له ستۆپی فڕۆكه‌كه.