ئەمریکا سێ کەسی کوردی خستە لیستی تیرۆر
دوای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئێستا بارەگای سەرەکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە ئێرانە ناوی سێ کوردی وەکو سەرکردەی “بەتالیۆنی کوردیی رێکخراوی قاعیدە” راگەیاند و دەڵێت لە سنووری نێوان ئێران و عێراق چالاکی ئەنجام دەدەن.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە سێ کەس کە کوردن بە ناوەکانی(ئیسماعیل فوئاد رەسوول ئەحمەد، فوئاد ئەحمەد نووری ئەلشەخان و نیعمەت حەمە رەحیم حەمە شەریف وەکو سەرکردەی بەتالیۆنی کوردیی رێکخراوی قاعیدە رادەگەیێنم کە گرووپێکی سەر بە قاعیدەیە لە سنووری نێوان ئێران و عێراق چالاکی ئەنجامدەدات”.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیچ زانیارییەکی لە بارەی ناسنامەی ئەو سێ کەسەوە نەخستووەتەڕوو.