بارینی به‌فرو باران له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

بارینی به‌فرو باران له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و سه‌ره‌تای هاتنی شه‌پۆله‌كه‌ش له‌مڕۆوه‌ به‌ هاتنی هه‌ور و زیادبوونی خێرایی با ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.

به‌پێی زانیاری ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌ پێشبینی كه‌شوهه‌وا، چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی بەفرو باران و خێرایی باو کەشێکی سارد هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، كه‌ سه‌ره‌تای هاتنی ئەم شەپۆلە له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2021، بە هەور دەست پێدەکات، بۆ رۆژانی دواتر 14و 15ی مانگ کاریگەری دەچێتە قوڵایی شەپۆلەکە لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با لە ژێرکاری گەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و لە دەریای سوورەوە بە لاوازی، لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەکی زۆر سارد لە جەمسەری باکوور پلەکانی گەرما دابەزێت.

بەفرو باران لە ناوچە شاخاویەکان دەست پێدەکات لە ناوچە سنووریەکان بەفر دەبارێت، دواتر لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت بەم شێوەیە بەپێی بەرزایی لە ئاستی دەریا بەفر دەبارێت.

شاری هەولێر مەبەست دەوروبەری ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان، لە باکورو باکوری خۆرهەڵات بەفر دەبارێت ناوشارەکەی باران دەبارێت.

شاری سلێمانی مەبەست دەوروبەری ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان و باکورو، باکوری خۆرئاواو و باکوری خۆرهەڵات بەفر دەبارێت، ئەگەرێکی زۆر نزیک هەیە لە کۆتایی شەپۆلەکە سه‌نته‌ری شارەکەش تا خوار تونێلەکەی ئەزمەڕ بۆ نزیک شەست مەتری بەتێکەڵی بەفرو باران ببارێت.

شاری دهۆک مەبەست دەوروبەری ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویەکان، باکوری خۆر هەڵات و بەشی باکووری بەفر دەبارێت، ناوشارەکەش باران دەبارێت.

له‌ شاری کەرکوک بەس باران بارینی مامناوەند دەبارێت و به‌فر بارینی تیادا نابێت.

Back to top button