ئیسرائیل ھێرشی كردە سەر پێگەكانی ئێران

 

ژمارەی كوژراوان لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگەی چەک و شوێنە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ 23 کەس بەرز بووەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە حەوت سەربازی ڕژێمی سوریا کوژراون، ئەمە جگە لە 16 چەكداری سەربە  ئێران.

لە درێژەدا، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شوێن و عەمبارێکی چەک و تەقەمەنی بۆ سەر هێزەکانی ڕژێم، حیزبوڵای لوبنان، هێزەکانی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکان، بە دیار لیوای فاتمیون، لەو ناوچەکانی شاری دێر ئەلزورەوە بۆ سنووری سوریا و عێراق لە بەدیعە ئەلبوکەمالی کردە ئامانج.

Back to top button