پارلەمانتارێكی پێشوی عێراق:حكومەت ناتوانێت مێرولەیەك بداتە دادگا

 

سەرەڕای ئەو بەڵێنە زۆرەی حکومەتی عێراق کە مستەفا ئەلكازمی سەرۆکایەتی دەکات بۆ گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵی حكومەت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ دڵنیابوون لە چاککردنەوەی موڵک و ماڵی دەوڵەت و خانووبەرە نەکراوە کە لە ماوەی دوای داگیرکاری ئەمریکا لە ساڵی 2003 دا لە عێراق لەلایەن حیزب و لایەنە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ کرا .

موڵک و خانووبەرەی دەوڵەت بەشێوەیەکی نایاسایی و ناڕێک دەستی بەسەردا گیراوەو هەندێکی بە نرخێکی ھەرزان بە ناوو فرۆشران، بە وتەی سادق ئەلمحەنا، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق، کە عەقاری دەوڵەتی بەبێ کۆنترۆڵ بۆ ئەکتەرە باڵادەستەکان دەفڕۆشرێت، هەروەها دەستگرتن بە موڵک و خانووبەرەی دەوڵەت وەک دۆسیەکانی دیکە بەردەوام دەبێت، هەروەها ئەوەش باس دەکات کە “حکومەت زۆر لاوازە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لە مێروولەیەک پێبكرێت.

Back to top button