پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان  ئامانجی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان ئاشکرا کرد

 

لە چوارچێوەی دەستپێکردنەوەی نوێی دانووستانەکان لە گەڵ سەرجەم پارت و لایەنەکانی کوردستانی ، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی زەعیم عەلی ، سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانیان کرد .

شاندەکەی پارتی کە پێک هاتبوو لە زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامیێتیی کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، پشتیوان سادق و عەلی حوسێن ئەندامانی سەرکردایەتی ، لە دوای کۆبوونەوە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا تەوەری کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد .

عەلی حوسێن لە لێدوانێکدا گوتی : . ئامانجیانە لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ بکەن بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگبوونیان لەپێناو چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا، هەروەها هەماهەنگی بکەن بۆ هەڵبژاردنی بەغدا و بابەتی دیکەی ناوخۆیی تایبەت بە هەرێمی کوردستان

Back to top button