پەرلەمانی کوردستان کار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای تاپۆکردن دەکات
لە دوای تەواو بوونی ٩ مانگ بە سەر یاسای تاپۆکردنی خانوو زێدەڕۆیی لیژنەی شارەوانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە دەکات .
یاسای تاپۆی خانووەکانی زێدەڕۆ لە ١٢ ماددە پێک دێت و ٦ ماددەی هەموار دەکرێتەوە و داواکاری تاپۆکردن لە ١٢٠ رۆژ بۆ ١٨٠ رۆژ درێژ دەکرێتەوە
بە پێی هامەنا یاسا داهاتی تاپۆکردنەکان ٧٠٪ بۆ شارەوانی و ٣٠٪ بۆ خەزێنەی گشتی دەگەرێتەوە .
بە پێی دوایین ئامار تا ئیستا ١٠ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ تاپۆی خانووی زیدەرۆییەکان