حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر کردنەوەی قوتابخانەکان بڕیاری دا

 

لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری حکومەتی بۆ کاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان ئاشکرا کرد.

جووتیار عادل ڕایگەیاند ، “ئەمرۆ 13ی1ی2021، لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بۆ نەخشە ڕێگاى داڕشتنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 و هەروەها بابەتى ڕێکخستنەوەى گرێبەستەکانى خزمەتگوزارى کۆبوونەوە و دواتر لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دواى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى بڕیاردرا رۆژى 16ی1ی2021، خوێندنى قۆناغى دوانزەی ئامادەیی دەست پێبکات و لە 1ی3ی2021یش خوێندن بەتەواوى دەست پێ بکات”.

سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیش گوتی : ئامادەکارییەکان کراوە بۆ دابینکردنی مووچە و بەم نزیکانەش کات و رێژەی پارەدارکردنی مووچە رادەگەیەنین

Back to top button