چارەنووسی ترەمپ لە دەستی کۆنگرێسی ئەمریکا دا

 

رۆیتەرز ئاشکرای دەکات کۆنگرێسی ئەمریکا بە تاوانی خیانەت لێپێچینەوە لە ترەمپ دەکات .

لە ئیستادا کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبوونەوەی خۆی دەستپێکردووە و دیموکراتەکانیش ئامادەن بۆ گوشار خستنە سەر کۆنگرێس بۆ ئەوەی داوای ترەمپ بۆ خۆپیشاندانی لایەنگرانی بە خیانەتی نشتیمانی ئەژمار بکرێت .

ئەوە لە کاتێکدایە دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران زۆرینەن و پێشبینی ئەوە دەکرێت بە تێپەڕاندنی یاسایەک ، ترەمپ لە دەسەڵات دوور بخریتەوە .

هاوکات رۆیتەرز باس لەوە دەکات هێزی گاردی نشتیمانی لە سەوی ڕابردوو تا ئیستا چوار دەوری کۆنگرسیان تەنیوەو هەرلەوێش خەوتوون بۆ ئەوەی دووەم لێپێچینەوەی ترەمپ بە بێ هەڵوتانە سەر کۆنگرێس کۆتایی پێبێت .

.

Back to top button