نووسه‌رێك: به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندازیاری دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیه‌ نوێیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌

 

 

 

دواى ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ یه‌كێتی جیابووه‌وه‌، حزبێكی به‌ ناوی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێكهێنا، كه‌ كۆمه‌لێك سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی دیكه‌ی بۆ لای خۆیدا راكێشا، به‌ڵام  زوو به‌ مه‌رجی كاندید كردنی بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق وازی له‌و حزبه‌ نوێیه‌ هێنا و په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتی كردوو كۆمه‌لێك خه‌لكی فریودا، نووسه‌رێكیش  سه‌رۆك كۆمار تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عێراق.

جه‌واد ره‌سول نووسه‌ر له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له‌ ئێستادا ئه‌و ده‌نگانه‌ی نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌ دژ به‌ دوو باره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵحن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار زیاد بووه‌ بۆیه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌ هه‌وڵی دروستكردنی فشارێكه‌ بۆ سه‌ر یه‌كێتی كه‌ جارێكی دیكه‌ كاندیدی بكاته‌وه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شنووسێت، پێكهێنانی فراكسیۆنێك به‌ ناوی هیوای كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و گومانانه‌ی وه‌راستگێڕا كه‌ پێیان وابوو به‌رهه‌م ساڵح له‌ هه‌وڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ و ئه‌مڕۆ بینیمان كه‌ 15 په‌رله‌مانتاری به‌ڵایخۆیدا راكێشاو له‌ داهاتووشدا وه‌ك كارتێكی فاشار دژ به‌ یه‌كێتی به‌كاریان ده‌هێنێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شنوسێت: هه‌ڵبژاردنی ناوی هیوای كوردستانی هه‌مان ئه‌و هاوپه‌یمانێتی هیوایه‌یه‌ كه‌ پێشتر به‌رهه‌م ساڵح دروستكردوو ناوه‌كه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی سیاسی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.

 

Back to top button