به‌ ناوی ئه‌مریكاوه‌ سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت كه‌ رێككای دروستی دژ به‌ كۆرۆنای گرتۆته‌به‌ر

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا روو له‌ كه‌میه‌ به‌ڵام گرنگی خۆپارێزی به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رمی كوردستان چه‌ندین جار دووپاتكراوه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش بۆ به‌رده‌وامی خۆپارێزی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێداویستیەکانی بەهێزکردنی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم كرد و سوپاسی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد له‌ گرتنه‌ به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماده‌ بوونی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كران كه‌ پێكهاتوون له‌ ڕێکخەری ئۆکسجین و پێوەری ئۆکسجین و ئامێری پاککردنەوەو بەدلەی خۆپارێزی و ئاوی موغەزی و هەروەها کەلوپەلی تریش لەخۆدەگرێت کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و پاراستنی کارمەندانی تەندروستی بەکاردێن.

 

هاوكاریه‌كانی ئاژانسه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه كه‌ زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ یارمەتیدانی هەوڵە جیهانیەکان بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤایەتی لەوانەش گەشەپێدانی ڤاکسینەکان و چارەسەریەکان و هەوڵەکانی ئامادەکاری و هەروەها کۆمەکی بیانی. 

Back to top button