لێدوانى گوته‌بێژێك به‌ناوى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئالدار خلیل ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتيی PYD لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامه‌وانيدا باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردووه و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژى بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکی لەقەڵەم دابوو. گوته‌بێژێك به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌یه‌ده ده‌داته‌وه.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژێك به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ ئالدار خلیل ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتيی PYD لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامه‌وانيدا باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردووه و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژى بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکی لەقەڵەم دابوو.
ناوبراو باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بوونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە ده‌یان شەهید و برینداریان داوە و هیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات.
ئەم جۆرە لێدوان و تۆمەتانه زیانگەیاندنە بە یەکڕیزی و مەرامی سەرەکی لێی تێکدانی گفتوگۆى نێوان لایەنە کوردییەکانە، ئاشکراشە هەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک يه‌كسه‌ر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوە و مێژوو و ڕووداوەکان گەواهیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بوو.
وته‌بێژێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2021/1/13