له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئیتلاعات ده‌ستی كردووه به ره‌شبگیری و له دوو رۆژ 12 كه‌سی ده‌ستگیر كردووه
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو له چه‌ند شارێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كران، ئه‌مڕۆ لە شارەکانی نەغەدە، بۆکان، مەهاباد و مەریوان شه‌ش هاوولاتی دیكه‌ی كورده دەستبەسەرکران
به پێی راگه‌یێندراوێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئه‌مڕؤ چوارشه‌ممه ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک بەناوی عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی، كه خۆی و كوڕێكی به ناوی پەیمان حاجی ئەحمەدی و ده‌زگیرانی كوڕه‌كه‌ی به ناوی و گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی دەستگیرکردووە و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار براون.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه هه‌ر ئه‌مڕۆ له شارۆچکەی نێ-ی سەر بە شاری مەریوان، گه‌نجێكی دیكه‌ی كورد بە ناوی عادڵ پەروازە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر راگه‌یێندرا بوو كه ئیتلاعاتی ئێران هاووڵاتیه‌كی كوردی بۆکان بە ناوی حسێن گەردشی و هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی حەسەن عەبدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە .