ئەمریكا شەش مانگی تر موسڵ و رەقە كۆنترۆڵ دەكرێنەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو داعش دەستی بەسەر چەند ناوچەیەك داگرت, بۆ لە ناو بردنیشی هەوپەیمانیەتیەكی 28 وڵاتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا پێكهێنرا, هەرچەند رۆژ بە رۆژ لە پاشەكشە دایە بە تایبەت لە هەرێمی كوردستان و عێراق, وتەبێژی فەرماندەی سەربازی ئەمریكا لە عێراق ئاماژە بۆئەوە دەكات لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا هەردوو شاری شاری موسڵ و رەقە لە سوریا و عێراق بەتەواوەتی كۆنترۆڵ دەكرێنەوە.

دوای ئەوەی كۆلۆنیل تانونسند فەرماندەی باڵای سوپای ئەمریكا بە رۆیتەرزی راگەیاندبوو شەش مانگی تر موسل رەقە بەتەواوەتی كۆنترۆڵ دەكرینەوە ،جۆن دۆریان وتەبێژی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعشیش وتەكانی ئەو فەرماندە باڵای ئەمریكای پشت راست كردوەتەوە و راشیگەیاندوە ” هێزەكانی ئەمەریكا هاوكاری تەواوی سوپای عێراقی دەكەن كە تا ئێستا بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵیان كۆنتڕۆڵ كردووەتەوە.”
وتەبێژی هاوپەیمانی نیو دەولەتی لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا ئاماژەی بەوە داوە” فیرقەی ١٦ی سوپای عێراقی لە ڕۆژهەڵاتی موسڵدا جێگیر دەبن بۆ ئەوەی شانە نووستووەكانی داعش لەو ناوچەیە چالاك نەبنەوە و جارێكی دیكە چەكدارانی داعش نەتوانن شارەكە كۆنترۆڵبكەنەوە و هێزەكانی هاوپەیمانانیش بەشداری دەكەن لە ئامادەكاریـیەكان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ڕۆژئاوای موسڵ و داعش بەتەواوی لە ڕۆژئاوای شارەكە گەمارۆدراوە.”
جۆن دۆریان راشیگەیاندوە” لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو شاری ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش بە شێوەیەكی نیمچە تەواو دادەبڕێت لەلایەن ئەو هێزانەی وڵاتەكەی پاڵپشـتیـیان لێدەكات لە سوریا، ، ئەمەش ڕێگە خۆشدەكات لە بەردەم كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شارەكە”
شایەنی گوتنە دوای دروست بوونی رێكخراوی دەولەتی ئیسلامی (داعش) یەكەم شكستی لە خاكی هەرێمی كوردستانەوە بوو لە سەر دەستی پێشمەرگەی كوردستان

Back to top button