حکوومەتی نوێی ئوردن متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا

 

دوای ئه‌وه‌ی دیوانی شاهانەی ئوردن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وئاماژە بەوە كردبوو کە  شا عەبدوڵڵای دووەم نامەی راسپاردنی رادەستی بیشر هانی خەسانەونە کردووە حکوومەتی نوێی ئوردن بە زۆرینەی دەنگ متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا.

 

میدیاكانی ئوردن رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ، حکوومەتەکەی بیشر هانی خەسانەونە لە کۆی ١٢٨ پەرلەمانتاری ئامادەبووی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگی ٨٨ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا.

 

هەروەها ٣٨ پەرلەمانتار دژبە پێدانی متمانە دەنگیان دا و پەرلەمانتارێک دەنگی نەدا و دوو پەرلەمانتاریش ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون.

 

پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەتی ئوردن دوای شەش رۆژ لە گفتوگۆکردن لەسەر کارنامەی حکوومەتدا هات کە سەرۆکوەزیران پێشکەشی کردبوو.

 

رۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم، بیشر هانی خەساونەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت راسپارد.

 

 

Back to top button