سوپای ئیسرائیل زۆرترین حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبووەوە، سوپای ئسڕائیل رایگەیاندووە سوپاکەیان ژمارەی پێوانەیی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆمارکردووە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە راستە رێژەیەکی زۆری سەرباز تووشی کۆرۆنا بوونە بەڵام سەرجەم توشبووان, بە شێوەیەکی سووک تووشبوونە, وە 12 هەزار و 339 کەس کەرەنتینە کراون.

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووو, کۆی توشبووان لە ئیسڕائیل گەیشتووەتە 513,715 کەس, تا ئێستاش 3772 کەس بەهۆی ڤیرۆسەکە مردوون.

 

Back to top button