کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، به‌فریش له‌سه‌ر لووتكه‌ى شاخه به‌رزه‌كان ده‌بارێت، پله‌ى گه‌رمیش داده‌به‌زێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى 15/1/2021، له هه‌ولێر ئاسمان له كاته‌كانى به‌یانیدا نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له‌دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له سلێمانى و دهۆكیش ئاسمان له كاته‌كانى به‌یانیدا هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، ئه‌گه‌رى به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان هه‌یه، له‌دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌دا ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین هه‌یه، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.