دهست به دابهشكردنی قۆناغی چوارهمی شایسته داراییهكانی جوتیاران دهكرێت
راوێژكار و گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەجبەی چوارەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
فەتحی محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: ئەمڕۆ وەجبەی چوارەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 خەرج دەكرێت، كە بە بەرنامەیەكی تایبەت لەلایەن حكوومەتی عیراقەوە بە شێوەی وەجبە دێت خەرجكردن.
گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتیشی: ئەو بڕەپارەیەی ئەمڕۆ خەرج دەكرێت، 11 ملیار و 739 ملیۆن دینارە و، بە شێوەی خشتە دابەش دەكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، باسی لەوەش كرد: تاوەكو ئێستا 53 ملیار دینار شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران بە چوار وەجبە خەرج كراوە، لە كاتێكدا تێكڕای شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی پار، 220 ملیار دینارە، واتا 167 ملیار دینار ماوە خەرج بكرێت.