رونكردنەوەیەك لە نوسینگەی سكرتێری رۆژنامەوانی بەرێز ئەمینداری گشتی یەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر چەند لێدوانێكی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هێرشێكی میدیای بەر فراوانی كردە سەر سەلاحەدین بەهائەدین و یەكگرتووی ئیسلامی, لە بەرامبەردا كادرو لایەنگرانی یەكگرتوو وەڵامی هێرشە ناڕەواكەی بزووتنەوەی گۆڕانیان دایەوە بە ئیڕهابی فیكریان ناو دەبرد, نوسینگەی ئەمینداری یەكگرتوو پەیوەست بەم بابەتە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە رونكردنەوەكەدا كە كۆپیەكی بۆ (خواكورك) نێردراوە, نوسراوە:” لەم رۆژانەدا پەرچەكداری نەخوازراو و نابەجێ لەسەر دەرخستنی رەخنە و سەرنجێكی بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌و الدین لەسەر بارودۆخی هەریًم و پرۆسەی سیاسی كوردستان بو بەهۆی چەندین وتار و نوسین و دەربرینی توند و بە گژاداچوون لێرەو لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتەوایی و رێگرتن لە لێكترازانی پەیوەندی لایەنەكان”ئەم روونكردەنەوەیان بڵاوكردۆتەوە
بۆیە داوایەك لە لایەنگرانی دەكات و دەنوسێت:” لێرەوە ئەندامان و هەوادارانی یەكگرتوو ئاگاداردەكەینەوە كە هەڵمەتی راگەیاندن و وەڵامدانەوە بوەستێنن و هەموو هەولێك بەگەر بخەن بۆ ئارامكردنەوەی ژینگەی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەرێم.
دەقی روونكردنەوەی نوسینگەی سكرتێری رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی
رونكردنەوەیەك لە نوسینگەی سكرتێری رۆژنامەوانی بەرێز ئەمینداری گشتی یەوە

لەم رۆژانەدا پەرچەكداری نەخوازراو و نابەجێ لەسەر دەرخستنی رەخنە و سەرنجێكی بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌و الدین لەسەر بارودۆخی هەریًم و پرۆسەی سیاسی كوردستان بو بەهۆی چەندین وتار و نوسین و دەربرینی توند و بە گژاداچوون لێرەو لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتەوایی و رێگرتن لە لێكترازانی پەیوەندی لایەنەكان لێرەوە ئەندامان و هەوادارانی یەكگرتوو ئاگاداردەكەینەوە كە هەڵمەتی راگەیاندن و وەڵامدانەوە بوەستێنن و هەموو هەولێك بەگەر بخەن بۆ ئارامكردنەوەی ژینگەی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەرێم

نوسینگەی سكرتێری رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی
11/2/2017

Back to top button