حکومەت دێتە سەر هێڵ و ڕێگری لە کارێکی نایاسایی دەکات

 

لە دوای ئەوەی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی لە سەر ئەنجامدانی کارێکی نایاسایی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاو کردەوە ، حکومەت بە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر هاتە سەر هێڵ و ڕایگەیاند ئەوانەی کاری نایاساییان ئەنجام داوە بە پێی یاسا سزا دەدرێن .

عەلی حەمە ساڵح هاوردەکردنی شیشی نایاسایی لە حاجی ئۆمەرانەوە ئاشکرا کرد و داوای لە حکومەت کرد ڕێگری لەو کارە نایاساییە بکات .

سەبارەت بەم باسە سەعید هەرکی ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : با كەس دڵی بەوە خۆش نەكات بەوەی قاچاخچێتیی لە دەروازە سنوورییەكانی هەولێر و دهۆكیش هەبێت وەك چۆن لە دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان هەیه، چونكە لە دەروازە سنوورییەكانی هەولێر و دهۆكدا بەهیچ شێوەیەك قاچاخچێتیی ڕێكخراو نەماوە“.

سەبارەت بە یاسای هاوردەکردن و بخشین هەرکی روونکردنەوەدەدات و دەڵێت  ”بەپێی یاسای وەبەرهێنان، دەتواندرێ بەخشین بۆ هاوردەكردنی هەندێك كاڵای وەبەرهێنان بكرێت لە چوارچێوەی پرۆژەكانی وەبەرهێنان، بەو مەرجەی كە كەرەستەكە تەنیا بۆ خودی پڕۆژەكە بەكار بهێندرێت، بەڵام هەر بەپێی یاساكە، ئەگەر كەسێك زیادەڕۆیی بكات یان كاڵاكە بهێنێت و لە بازاڕ بیفرۆشێتەوە، دەبێت دوو هێندە گومرگ بدات“.

لە کۆتاییشدا هەرکی جەختدەکاتەوە حکومەتی هەرێم بە جدی لە سەر خەتەو رێگری لە هەرچۆرە قاچاغچێتییەک دەکات

Back to top button