پێشمەرگەی رۆژ ، فێری خۆچەماندن نێن بۆ هیچ هیزێک

 

لە دوای ئەوەی ئاڵدار خەلیل ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتی” پەیەدێ ” هێزی پێشمەرگەی رۆژی بە مورتەزەق و بەکرێگیراوی تورکیا ناود برد ، کاردانەوەی بە دوا داهات و بوو بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی زۆرێک لە کوردانی چوار پارچە

ئەو قسانەی ئاڵدار خەلیل لە کاتێکدایە کە هێزی پێشمەرگەی رۆژ بەشداری قارەمانانەی بووە لە شەڕی دژ بە داعش و تیرۆریزمی نێو دەوڵەتی .

هەرلەمبارەوە سەرۆکی دانووستانکاری “ئەنەکەسە ” لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت گوتەکانی ئاڵدار خەلیل دژی بەرژەوەندی گەلی کوردە ، لە هەمانکاتیشدا نامەیەکە بۆ دوژمنانی گەلی کورد کە دڵنیا بن لەوەی یەکگرتوویی کورد پێک نایەت .

 

هاوکات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا وڵامی چەواشەکارییەکانی ئاڵدار خەلیل دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت هەرکات باس لە یەکگرتن دێت پیلانەکان ئاشکرا دەبن

Back to top button