خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکان لە لایەن وەزارەتی پەروەردە بڵاو کرایەوە

 

 

خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی خوێندن بۆ سەرجەم قۆناخەکانی خوێندن بڵاو کرایەوە ، بە پێی بڵاوکراوەی وەزارەتی پەروەردە قۆناخی ١٢ ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لە ٢٩ /٦/٢٠٢١  دەستپێدەکات

هاوکات تەیدا هاتووە قۆناخەکانی یەکی بنەڕەتی تاوەکو ١١ـی ئامادەیی ٦/١٢ بەرێوە دەچێت بەڵا ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوە بەچێت لە رۆژی ١٢ ی مانگ ئەنجام دەدرێت

روونیشی دەکاتەوە دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئیسلامیش بەهەمانشێوەی قۆناخەکانی ١ـی بنەڕەتی تاوەک١١11ـی ئامادەیی دەبێت

لەبارەی دەستپێکی دەوامی قوتابخانە ناحکومییەکان، ئەوانەی بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە کار دەکەن، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، قۆناخەکانی یەک و دووی بنەڕەتی قوتابخانە ناحکومییەکان  لە١1ـی ئازار دەست بەخوێندن دەکەن و تاوەکو رێککەوتی ١/٨/٢١بەردەوام دەبن بۆ کۆتاییهێنان بە ساڵی خوێندن.

لەبارەی دەوامی پەیمانگەکان، تاقیکردنەوەی کۆری یەکەمی خوێندن لە٥/٦/٢٠٢١دەستپێدەکات ١٦/٦/٢٠٢١کۆتایی دێت. ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەکاتی خۆیدا کرا، ئەوا لە ١٢/٦دەستپێدەکات و لە ٢٣/٦ کۆتایی دێت.

لە بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، مامۆستایان پابەند ناکرێن بە دەوامی تەواوەتی لە کاژێر ٠٨:٠٠ تاوەکو ١٢؛٣٠بەڵکو بەگوێرەی گوتنەوەی وانەکانیان لەنێو قوتابخانە دەبن.

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە هەموو تاقیکردنەوەکان بە مەرجی پابەند بوون بە رێنماییەتەندرووستییەکان ئەنجام دەدرێت

https://www.rudaw.net/Library/Files/Uploaded%20Files/0/Komsion/%D9%BE%DB%95%D8%B1%D9%88%DB%95%D8%B1%D8%AF%DB%95.pdf

 

Back to top button