گۆڕان بۆ پارتی : ویستی هەندێک پەرلەمانتار و دابەشبوونیان ویستی ئێمە نییە
لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڵ پارت و لایەنەکانی سیاسی ، ئەمڕۆ شاندی پارتی لە گەڵ یەکێتی نشتیمانی و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبۆوە .
سەرەکیترین ئامانجی پارتی لەم سەردانەدا دەگەرێتەوە بۆ زانینی هۆکاری دابەشبوونی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و دروستکردنی فراکسیۆنی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ، بەڵام بەرپرسانی بالای گۆڕان ڕایانگەیاند ئەوە ویست و سیاسەتی گۆڕان نییەو پەرلەمانتاران بڕیاری سەربەخۆیان داوە .
سەبارەت بە بەردەوامی یاسای چاکسازی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان هاوڕا بوون و پشتگیری بڕیارەکانی حکومەتیان کرد بۆ پێک هێنانی هێزێکی هاوبەش لە وەزارەتی ناوخۆ و پیشمەرگە بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی قاچاغچێتی لە دەروازە سنوورییەکان
بزووتنەوەی گۆڕان داواش دەکات بەیەک دەنگ لە پەرلەمانی عێراق پاریزگاری لە ماف و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت